جەژنە و شەڕ لەبەر دەرگایە

پارێزگارى سلێمانى لە 964ـەوە پەیامى هەیە

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

پارێزگارى سلێمانى وێڕاى پیرۆزبایى جەژنى رەمەزان، داوا دەکات ئەو جەژنە بکەن بە دەرفەتێک بۆ ئاشتەوایى، دەشڵێت، شەڕ لەبەر دەرگا دایە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى بە 964ـى وت،”پیرۆزبایى جەژن لە هەموو هاوڵاتیان دەکەم و داواى گەردن ئازادى لە هەموو کەس دەکەم، بەتایبەت ئەوانەى لە وشەیەک یان لە بڕیارێک یان رێنماییەکمان، زەرەر مەند بوون”.

دەشڵێت: شەڕێکى رانەگەیەنراوى جیهانى لە ئۆکرانیا دەستیپێکردووە و گەیشتووە بە غەزە و ئێستا لەبەردەم ماڵەکانماندایە، بۆیە پێویستە جەژن بکەین بە دەرفەتێک بۆ تەبایى و یەکبوون، نەبینە بەشێک لە ململانێ و شەڕ لەخۆمان دوربکەینەوە.

بە راى پارێزگارى سلێمانى، جەژن نوێبوونەوەیە لەگەڵ روحى خۆمان و خواى خۆمان.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

هەڤاڵ ئەبوبەکر: بەتوندیی سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییانە د...

هەڤاڵ ئەبوبەکر: بەتوندیی سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییانە دەکەین