گرافیکی 964 بۆ نرخی نەوت
هەر لەبن 86 دۆلارە
نرخى نەوت لە بەرزیدا مامەڵەى پێوە دەکرێت
964+
وریا فەتاح
ماوەى سێ رۆژە نرخى نەوت لە ئاستێکى بەرزدا مامەڵەى پێوە دەکرێت و هەر بەرمیلێک لە دەوروبەرى 86 دۆلارە.
ئه‌مڕۆ یەکشەممە 17.3.2024، لەگەڵ کردنەوەى بازاڕەکانى نەوت، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 85 دۆلار و 34 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی تێكساس به 81 دۆلار و چوار سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ماوه‌ی چوار مانگ ده‌بێت نرخی نه‌وت به‌ربه‌ستی 85 دۆلاری تێنه‌په‌ڕاند بوو، بەڵام سێ رۆژە نرخەکە لەسەرووى 85 دۆلارەوەیە، به پله‌ی یه‌كه‌میش هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌كه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی ئه‌مباره‌كانی ئه‌مریكا دێت، ئینجا گرژییه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
لە مانگى شوباتەوە خواستى زۆر لەسەر بەنزین و خانووبەرە لە ئەمەریکا، خواستى لەسەر نەوت بەرزکردەوە، جگە لەوە ناسەقامگیرییەکانى دەریاى سوور و بەئامانجگرتنى کەشتییە نەوتهەڵگرەکان، کاریگەریى راستەوخۆى لەسەر نرخى نەوت داناوە.