راوچییه‌كی ته‌وێڵه وازى له راوكردن هێناو كه‌وه‌كانى ئازاد كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
راوچییه‌كی خه‌ڵكى ته‌وێڵه بڕیاریدا واز له راوكردنى باڵنده‌ى كێوی بهێنێت و ئه‌و كه‌وانه‌ى پێشتریش راوى كردبوون، ئازادى ناو سروشتى كردنه‌وه.
راوچییه‌كه، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه راوى باڵنده‌ى كێوی له‌سنووره‌كه‌ى ده‌كات، ئه‌و كه‌وانه‌ى راوى كردبوون له ته‌وێڵه‌وه بردنیه لاى بنكه‌ى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى بیاره و له‌وێدا ئازادى ناو سروشتى كردنه‌وه.
هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د سه‌عید، له به‌شی راگه‌یاندنى بەڕێوه‌بەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە، به 964ـى وت، ده‌ستخۆشی له‌و هاوڵاتییه ژینگه‌دۆسته ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م بڕیاره‌ى كه داویه‌تى.
وتیشی “بنكه‌ى پۆلیسمان له بیاره له‌لایه‌ن ئه‌م هاوڵاتییه ئاگاداركرایه‌وه كه بڕیارێكی له‌م شێوه‌ى داوه، ئه‌وانیش به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازییان له‌و هه‌ڵوێسته‌ى كردبوو”.
به‌قسه‌ى هه‌ڤاڵ، ئه‌م هاوڵاتییه‌ى ته‌وێڵه ماوه‌ى زیاتر له 10 ساڵه راوى باڵنده ده‌كات و هیواى خواست راوچییه‌كانى سنوورى هه‌ڵه‌بجه چاو له‌و هاوڵاتییه بكه‌ن واز له راوكردن بهێنن.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى كه دارستان و ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاوڵاتییه‌كه له‌ناو گونیه‌یه‌دا دوو كه‌وى راوكردوو له‌ناو سروشت ئازاد ده‌كاته‌وه.
دوێنێش له گوندى كامووسه‌كى سه‌ر به ناحیه‌ى سكتان، هاوڵاتییه‌ك كه‌وێكی راوكردووى ئازادى ناو سروشت كرده‌وه و به 964ـى راگه‌یاندبوو، كه‌وه‌كه‌ى له‌راهى خودا ئازاد كردووه.