حاسڵاتی رۆژ
حەماس داوای گۆڕینەوەی دیلەکان دەکات
ژووری هەواڵ
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری چەند بەرپرسێکی ئێرانییەوە وتی، تاران لە دوای ئاگربەستی لە غەزە ئینجا هەوڵدەدات هێرشی حوسیەکان بوەستێنێت.
کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن و سەرۆک وەزیرانی ئێرلەندا بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مافی بەرگری لەخۆکردنی ئیسرائیلیان دووپاتکردەوە.
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا داوا لە ئیسرائیل دەکات خۆی لە هێرشکردنە سەر ناوچەی رەفەح بەدوور بگرێت کە کارەساتێکی مرۆیی گەورەتری لێدەکەوێتەوە.
ناتانیاهۆ لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت: ئێمە سوورین لە هێرشکردنمان بۆ سەر رەفەح، بەڵام سەرەتا خەڵکی سڤیلی ئەم ناوچەیە دەگوازینەوە.
بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی، دەبێت پلانێکی روون ببینین سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی رەفەح، نەک تەنها دوورخستنەوەی هاوڵاتیانی سڤیل، وتیشی پێویستە شوێنی تایبەتیان بۆ تەرخان بکرێت بە گشت پێداویستیەکانەوە.
ئوسامە حەمدان سەرکردەیەکی حەماس دەڵێت: ئێمە هەموو هەوڵێکمان دەدەین لەگەڵ وڵاتان تا هێرشەکەی رەفەح ئەنجام نەدرێت، دەشڵێت پێویستە گۆڕینەوەی دیلەکان ئەنجامبدرێت.