پلانی پێش چوونە ئەمریکایە

عێراق بەنیازی کردنەوەی دوو بانکە کە ئەرکیان نێودەوڵەتییە

964+
ئەحمەد مستەفا

سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا، لە ئان و ساتدایە، بەڵام پێش ئەو هەنگاوە عێراق بەنیازە پلانی کردنەوەی دوو بانک کە ئەرکیان نێودەوڵەتییە بۆ مامەڵەی هاوردە و هەناردە پێشنیار بکات.

ئەو بانکانە، ئامانج لێیان ئەوەیە شێوازی کاری بازرگانەکانی عێراق بە روونی دەربخات، هێشتا ئەمریکا بە گومانە و بەهای دیناریش ناسەقامگیرە.

ئەوە لە کاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە 14.3.2024، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی وتبوو، رێککەوتنێک لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەبارەت بە دووبارە پێداچوونەوە بە سزا سەپێندراوەکانی سەر بانکە عێراقییەکاندا کراوە.

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان، عەتوان عەتوانی ئەو رێککەوتنەی ئاشکرا کرد و ئەوەشی وت، لیژنەکە میوانداری پارێزگاری بانکی ناوەندی-یان کردووە بۆ تاوتوێکردنی چەند فایلێک لەوانە “گەمارۆکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەسەر بانکە ناوخۆییەکان و رادەی کاریگەرییەکانیان لەسەر دراو، و سیاسەتی دارایی و کاری بانکی لە وڵاتدا”.

ئەمڕۆ شەممە 16.3.2024، بیلال رەئوف شرۆڤەکاری سیستمە داراییەکان رێکاری خوازراوی عێراقی بۆ پێش سەردانی، محەمەد شیاع سودانی بۆ ئەمریکا ئاشکراکرد و بە 964ی وت، تاوتوێی کردنەوەی دوو بانکی حکومی نێودەوڵەتی کراوە، بە جۆرێک، بانکێکیان پەیوەست بێت بە هەناردەی عێراق و داهاتەکەی بچێتە ئەو بانکەوە، هەروەها بانکێکی تایبەت بە هاوردە بۆ ئەنجامدانی کاری حەواڵە و مامەڵەی هاوردەکاران تەرخانبکرێ.

بە قسەی ئەو شرۆڤەکارە، کۆبونەوەیەک بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی و ئامادەبوونی تەیف سامی وەزیری دارایی و عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی بەڕێوەچووە و تێیدا باسکراوە، ئەوە لە کاتێکدا لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا تەنیا ئاماژە بە هەندێک رێکاری وەرگرتنەوەی قەرز کراوە، بەڵام ئەو وتی، ئامانجی سەرەکی کۆبونەوەکە تایبەت بووە بەها و نرخی دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی.

بەهۆی گومان و کاری مامەڵەی بانکی، رۆژی 20.7.2024 ئاشکرابوو ئەمریکا، رێگری لە 14 بانکی عێراقی کردووە، کە مامەڵە بە دۆلار ئەنجام بدەن لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی هەمەلایەنەی دژ بە گواستنەوەی دراوی ئەمریکی بۆ ئێران و وڵاتانی دیکەی گەمارۆکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پاش ئەوە ژمارەیەک بانکی دیکەش خراونەتە هەمان لیستەوە.

بانکی ناوەندی و گەنجینەی ئەمریکا لێکتێگەشتنی نوێیان ئ...

بانکی ناوەندی و گەنجینەی ئەمریکا لێکتێگەشتنی نوێیان ئەنجامدا

كێ هاوكارییه‌كانی عێراقی گه‌یانده‌ غه‌زه‌؟

كێ هاوكارییه‌كانی عێراقی گه‌یانده‌ غه‌زه‌؟

ئاوات شێخ جەناب: سەرجەم داواکارییەکانی عێراقمان جێبەج...

ئاوات شێخ جەناب: سەرجەم داواکارییەکانی عێراقمان جێبەجێ کردووە