هاوکارییەکانی عێراق بۆ غەزە. فۆتۆ: ئاژانسی هەواڵی عێراق
موقته‌دا سه‌در ئاشكرای كرد
كێ هاوكارییه‌كانی عێراقی گه‌یانده غه‌زه؟
964+ به‌شی عه‌ره‌بی
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، شا عه‌بدوڵای دووه‌م، شای ئوردن، یارمه‌تییه‌كانی عێراقی گه‌یانده خه‌ڵكی غه‌زه.
موقته‌دا سه‌در له نامه‌یه‌كدا بۆ لایه‌نگره‌كانی ره‌وته‌كه‌ی، ئاماژه‌ی به‌وه دا، شا عه‌بدوڵای دووه‌می شای ئوردن، ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كانی خه‌ڵكی عێراقی بۆ خه‌ڵكی غه‌زه له ئه‌ستۆ گرت.
هه‌روه‌ها شای ئوردن به “برا و ئامۆزا” ناوده‌بات.
موقته‌دا سه‌در هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد، كه هاوكارییان بۆ خه‌ڵكی غه‌زه دابین كردووه و كۆیان كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی لێدوانی یه‌حیا ره‌سول وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، 482 تۆن ئارد و خواردن له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقه‌وه گه‌یاندراوه‌ته ئوردن و له‌وێشه‌وه گه‌یه‌ندراوه‌ته غه‌زه.