ژمارەیەک کۆچبەر لە دەریای سپی ناوەڕاست خنکان. فۆتۆ: ئاژانسەکان
كوردی تێدایه؟
ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر له ده‌ریای سپی خنكان
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به پێی راگه‌یاندراوی دەزگای فریاگوزاریی ئەوروپا نزیكه‌ی 60 کۆچبەر له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست له نزیك لیبیا، خنكاون.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كۆچبه‌ره‌كان چوارشه‌ممه خنكاون، كه ویستوویانه له لیبیاوه به‌ره‌و ئیتالیا بڕۆن، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له ناو ده‌ریان و نه‌یتوانیوه بگه‌نه شوێنی دیاریكراوی خۆیان، به‌له‌مه‌كه‌یان ژێر ئاو كه‌وتووه و خنكاون.
هاوكات پۆلیسی كه‌ناراوه‌كانی ئیتالیا توانیویانه 25 كۆچبه‌ر له خنكان رزگار بكه‌ن و به‌هانایانه‌وه چوون.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، ئه‌و به‌له‌مه‌ی كۆچبه‌ره‌كان گه‌شتیان پێكردووه، سێ رۆژ دوای به‌ڕێكه‌وتنیان له كار كه‌وتووه.
رێكخراوی SOS Méditerranée كه فریاگوزارییه، به فرانس پرێسیان راگه‌یاندووه، كه تیمی ئۆشن ڤایكینگ له‌گه‌ڵ پۆلیس كه‌ناره‌كانی ئیتالیا توانیویانه 25 كۆچبه‌ر رزگار بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، ئه‌وانه‌ی خنكاون ژن و منداڵیان تێدایه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ و زانیاری و ده‌زگای فریاگوزاری SOS Méditerranée و هیچ لایەنێکی دیكه، تا ناسنامەی کۆچبەرەکانی ئاشکرا نەکردووە و نازاندرێت خەڵکی چ وڵاتێکن.