دەریای ناوەڕاست مەترسیدارترینە

یونسێف: ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی ئەمساڵ گیانیان لەدەستداوە سێ ئەوەندەی ساڵی پارە

964+

فەهمی نەبی

رێکخراوی یونسێف ئامارێکی نوێی بڵاوکردەوە کە لەمساڵدا لە دەریای ناوەڕاست خنکاون، بەگوێرەی ئامارەکە 990 کۆچبەر خنکاون لە کاتێکدا ساڵی پار ژمارەیان 334 کەس بووە.

ئەمڕۆ هەینی رێکخراوی یونسێف ئاماری ژمارەی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە بۆ گەیشتن بە رێگای ژیانێکی باشتر خنکاون،بەشی هەرە زۆری ئەو کەسانە خەڵکی وڵاتانی ئەفریقا بوونە، رێکخراوەکە دەڵێت، هێشتا دەریای ناوەڕاست مەترسیدارترین شوێنە بۆ کۆچبەران.

بەگوێرەی ئامارەکەی یونسێف، ژمارەی ئەو منداڵانەی لە رێگەی دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتوونەتە کەناراوەکانی ئیتاڵیا و بێ دایک و باوک بوونە ژمارەیان 11 هەزار و 600 منداڵ بووە، ئەم ژمارەیە %60 بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە.

لە راگەیەنراوەکەی یونسێف هاتووە، رەنگە ئەو ژمارانەی گیانیان لەدەستداوە زیاتربن چونکە بەشێکیان تۆمارنەکراون.

ئەم ئامارەی رێکخراوی یونسێف لە کاتێکدایە، هەفتەی پێشوو لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا 80 کۆچبەر کە زۆربەیان کورد بوون دوای پێنج رۆژ مانەوە لە دەریا رزگار کران.

دەیان کۆچبەری کورد لە خنکان رزگار کران

دەیان کۆچبەری کورد لە خنکان رزگار کران