پێنج بازرگان بوون

لەنێوان کەرکوک و سلێمانی بازرگانیان بە مادەی هۆشبەر کردووە

964+

فەهمی نەبی

پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی مادە هۆشبەرەکان دەستیانگرتووە بەسەر 12 کیلۆ مادەی هۆشبەر و هاوکات پێنج بازرگانیشیان دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، پشتبەستوو بەزانیاری دروست لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی مادە هۆشبەرەکان توانیویانە پێنج بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر بکەن.

پۆلیسی کەرکوک هیچ زانیارییەکی لەسەر جۆری ئەو مادە هۆشبەرە بڵاونەکردوەتەوە.

لەبارەی ئەم ئۆپەراسیۆنە، بەجیا وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە، ئەو بازرگانانەی دەستگیرکراون وەک بازرگانی مادەی هۆشبەر لەنێوان سلێمانی و کەرکوک کاریان کردووە.

باندێکی

باندێکی "نێودەوڵەتی" بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیر کران