لە ئێوارەوە

لە سلێمانی نرخی بەنزین 25 دینار بۆ هەر سێ جۆرەکە دادەبەزێت


ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.3.2024 نرخی هەر سێ جۆرەكەی بەنزین لە سلێمانی 25 دینار لە هەر لیترێكدا دادەبەزێت.

لە کاتژمێر 4:00ی ئێوارەوە جێبەجێ دەکرێت.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە 964ی وت، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە نرخی هەر سێ جۆرەكەی بەنزین، نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر بۆ هەر لیترێك 25 دینار دەدابەزێت.

بەجۆرێك نرخی بەنزینی سوپەر لە هەزار و 225 دینارەوە دەبێت بە هەزار و 200 دینار، موحەسەن، هەزار و 75 دینارەوە دەبێت بە هەزار و 50 دینار، هەروەها نۆرماڵیش لە 850 دینارەوە دەبێت بە 825 دینار.