دارستانى دوو قه‌زا و ناحیه‌یه‌ك كراون
هه‌ڵمه‌تى ئاگربڕ له دارستانه‌كانى سنوورى سلێمانى ده‌ستیپێكردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى سێ رۆژه دارستان و پاوانى سلێمانى ده‌ستى به هه‌ڵمه‌تى دروستكردنى ئاگربڕ له ناو دارستانه‌كانى سنووره‌كه‌ى كردووه بۆ به‌رگرتن له كه‌وتنه‌وه‌ى رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه به كێڵانی زه‌وى له رێگه‌ی تراكتۆر و ده‌رمانڕێژكردنى گیا‌و گۆڵى ناو دارستانه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، كه دارستانه سروشتى و ده‌ستكرده‌كان ده‌گرێته‌وه.
تاریق حه‌مه‌غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌رى دارستان و پاوانى سلێمانى به 964ـى وت، تا ئێستا دارستانه‌كانى سنوورى قه‌زاكانى قه‌ره‌داغ و پشده‌ر و ناحیه‌ى ناڵپارێز ئاگربڕیان بۆ دروستكراوه.
وتیشی “هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ته‌واوى دارستانه‌كان له رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه پارێزراو ده‌بن”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 ، ساڵى 2023 به‌هۆى رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه له سنوورى پارێزگا و ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆكانى هه‌رێمی كوردستان به هه‌زاران دۆنم زه‌وى به دارستان و باخچه و گژوگیا زیانى به‌ركه‌وتبوو، به‌شێك له ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان به ده‌ستى ئه‌نقه‌ست و به‌شێكێشیان شۆرتى كاره‌با و ئه‌وانى دیكه‌ش به‌هۆى ئاگرتێبه‌ردانی جوتیاران به‌مه‌به‌ستى خاوێنكردنه‌وه‌ى جاڕه‌گه‌نمه‌كانیان روویاندابوو.