کەشتییەکی نەوت هەڵگری عێراقی _ وێنە: ئاژانسەکان
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهانیدا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌بینی، كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆی رووداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رووسیا و ئۆكرایناوه، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 84.11 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له كاتێكدا ئه‌م نرخه له‌گه‌ڵ نرخی دوێنێ زیاتر له دوو دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی تێكساس 79.75 سه‌نته، ئه‌و جۆره‌شیان نرخه‌كه‌ی 1.70 سه‌نت به‌رزبووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی شیكردنه‌وه‌ی چاودێرانی بازاڕی نه‌وت، چه‌ند هۆكارێك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هه‌ن، له‌وانه زیادبوونی خواست له لایه‌ن وڵاتانی به‌كاربه‌ره‌وه، هه‌روه‌ها شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس، رووسیا و ئۆكراینا و كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی خاو له ئه‌مباره‌كانی ئه‌مریكا.