جامى عێراق

شوڕتە زاخۆى گرت

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لەچوارچێوەی یارییەکانى قۆناغی 16ـی جامی عێراقدا، یاریگاى زاخۆ میوانداى زاخۆ و شورتەى کرد، بەڵام خاوەن یاریگا نەیتوانى سود لە خاک و جەماوەر وەربگرێت و بە لێدانى یەکلایى کەرەوە یارییەکەى دۆڕاند.

زیاتر لە 30 هەزار هاندەری زاخۆ لەناو یاریگادا ئامادەبوون، هەردوو گێمی یاریەکە بە ئاستێکی بەرز لەنێوان هەردوو یانەکە بەبێ گوڵ کردن کوتایی هات و ئەنجامەکە سپاردەى لێدانە سزاکان کرا.

لە لێدانە سزاکاندا شورتە توانى چوارگۆڵ تۆمار بکات و زاخۆ سێ گۆڵ، بەم ئەنجامەش شورتە بەسەر پشتى زاخۆدا خۆى گەیاندە یارییەکانى قۆناغى 8ـى جامى عێراق.

لەبارەى ئەنحامى یارییەکەوە، موئمین سولەیمانى راهێنەرى شورتە بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”لە خولەکى یەکەمەوە تا کۆتایى توانیمان بەباشى بەرگرى لە تۆڕى گۆڵەکەمان بکەین، راستگۆبم زاخۆ یانەیەکى بەهێزە و جەماوەرەکەشیان شایەنى ئەنجامى باشن”.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

هاندەرانى یانەى زاخۆ لە گۆڕانکارییەکانی یانەکەیان راز...

هاندەرانى یانەى زاخۆ لە گۆڕانکارییەکانی یانەکەیان رازی نین