مۆلیدەکەی زەری لاند گڕی گرت

+964

هیڤی دێوالی – دهۆک

مۆلیدەکەی زەری لاند گڕی گرت و بەهۆیەوە پێنج ئۆتۆمبێل سووتا.

کەمێک پێش ئێستا، بەهۆی بەتاڵکردنی گازوایل بۆ مۆلیدەکەی پڕۆژەی نیشتەجێی شوقەکانی زەری لاند لە دهۆک، مۆلیدەی کارەبای پڕۆژەکە گڕی گرت.

پەیامنێری +964 لە شوێنی رووداوەکە بووە، دەڵێ: بەهۆی سووتانی مۆلیدەکە پێنج ئۆتۆمبێل سووتان، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

هەر زوو تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی دهۆک گەیشتنە شوقەکانی زەری لاند و کۆنتڕۆڵی ئاگرەکەیان کرد.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی ئاگرکوژێنەوەی دهۆک بە +964ـی وت “جگە لەو پێنج ئۆتۆمبێلەی هاوڵاتیان کە نزیک شوێنی ئاگرەکە بوون، تانکەری گازوایلەکەش گڕی گرتووە، هەروەها مۆلیدەکەش سووتاوە، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە”.

گڕگرتنی مۆلیدەکەی زەری لاند – ڤیدیۆ+964