دیمهنێكى پێشووى خۆپیشاندانى مامۆستایانى سنوورى پشدهر.. وێنه: 964+
بەهۆی نەدانی موچە هۆشداری دەدەن
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی: هەژمارەی من رەتدەکەینەوە
964+
ژووری هەواڵ
مامۆستایانی ناڕازی لە راگەیەندراوێکدا هۆشداریی دەدەن و دەڵێن، ئەگەر موچە لەوە زیاتر دوابکەوێت هەموو ناڕەزایەتییەکی مەدەنی لەبەردەممان کراوەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13.3.2024، لە راگەیەندراوێکدا مامۆستایانی ناڕازی داوایانکردووە کە “چیتر حکومەتی هەرێمی کوردستان گرفت بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دروستنەکات” و بۆ وەرگرتنی موچەکانیان بەکارهێنانی هەژماری من رەتدەکەنەوە.
لە راگەیەنراوەکەیاندا ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی، داواشدەکەن حکومەت راستەوخۆ لیستی موچەخۆران بنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی و رێگەبدات لەڕێگەی یەکێک لە بانکەکانی رەشید و رافیدەینەوە کار بۆ موچەخۆرانی هەرێمى کوردستان دروستبکرێت.
عەلی رەئوف مستەفا، كه وهكو نوێنهرى گشتى مامۆستایانى وانهبێژ خۆی ناساندووه بە 964ـی راگەیاند، “هیچ بڕیارێک نییە بۆ دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندان” و هەڵوێستی داهاتووی ئەوان خۆپیشاندان ناگرێتەوە.
ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێویستە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ تەواوی موچەی موچەخۆران بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بنێرێت و جیاکاری نەکات لەنێوان موچەخۆراندا.