دوو کتێبفرۆش وا دەڵێن
لە بازاڕی کتێبفرۆشی هەولێر زۆرترین خواست لەسەر قورئان و تەفسیرە
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
دوو کتێبفرۆشی شاری هەولێر دەڵێن، لەمانگی رەمەزاندا زۆرترین خواست لەسەر قورئان و قەلەم قورئان و تەفسیرە، تەنانەت هەیە بە کۆ دەیبات وەکو خێر لە مزگەوتەکان دایدەنێت.
بازاڕی کتێبفرۆشانی هەولێر دەکەوێتە تەنیشت پارێزگای هەولێر و بازاڕەکە کتێبخانەی ئاینی و گشتی لێ هەیە.