بەرەو بالۆن دۆر
رۆناڵدۆ: ئێمباپێ كارێكی باش ده‌كات بچێته ریال مه‌درید
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
رۆناڵدۆ به‌ڕازیلی، كه به دیارده‌ی تۆپی پێ ناسراوه، رایگه‌یاند، كیلیان ئێمباپێ كارێكی باش ده‌كات په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه بكات.
هه‌روه‌ها وتی، پێم وایه ئێمباپێ بچێته ریال مه‌درید، ده‌توانێت خه‌ڵاتی بالۆن دۆر به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌ستێره‌كه‌ی پێشووی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا ده‌ڵێت، ئێمباپێ یاریزانێكی زۆر نایاب و سه‌رنجڕاكێشه، له ریال مه‌دریدیش یاریی بكات كۆمه‌ڵێك یاریزانی زۆر باشی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌یه.
بڕیاره هاوینی داهاتوو ئێمباپێ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه بكات و یانه‌ی پاریس سانجێرمان جێ بهێڵێت.