بەڵام سەنتەری ژیانەوە قەرەباڵغە

مانگی رابردوو لە سەنتەری مەمک یەک حاڵەتی شێرپەنجە هەبووە

964+

پێشەوا محەمەد

مانگی رابردوو 742 نەخۆش سەردانی کلینیکی مەمکیان کردووە لە سلێمانی و لەو رێژەیە یەک حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک دیاریکراوە، ئەوە ئاماری تەندروستی سلێمانییە.

ئامارەکە لە 1 تا 29.2.2023 بووە، لەو رێژەیە سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، 291 نەخۆشیان نوێ بوون، ئەوانەی دیکە پێشتر تۆمار کراون و سەردانیان هەبووە.

لەو 742 نەخۆشە، 179 حاڵەت بەهۆی بوونی ئازار و 39 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.

هەروەها دوو مامۆگرافی و 229 سۆنەریش ئەنجام دراوە.

هەر بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، مانگی رابردوو 202 نەخۆشی نوێ لە سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بە تیشك تۆمار كراون.

تەندروستیی سلێمانی حەوت خواردن و خواردنەوە بۆ رەمەزان ...

تەندروستیی سلێمانی حەوت خواردن و خواردنەوە بۆ رەمەزان پێشنیار دەکات