چۆڵى ناکەن
جارێکى تر دانیشتووانی گوندی چوارکڵاو له دژى ته‌ڵبه‌ندكردنى سنووره‌کەیان گردبوونەوە
964+
میلاد جەلال- گەرمیان
ئەمڕۆ دووشەممە، بۆ جارى دووەم دانیشتووانی گوندی چوارکڵاو لە ناحیەی قۆرەتوو سەر بە ئیدارەی گەرمیان، لە دژی تەڵبەندکردنی سنوری گوندەکەیان، بۆ دیاریکردنی سنووری نێوان عێراق – ئێران، گردبوونەوە.
مەحمود مەلک، دانیشتوى گوندەکە قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت: ئێرە خاکى خۆمانە و چەند ساڵە لێرە دەژین، ئێمە دەستدرێژى ناکەینە سەر خاکى ئێران تەنیا لەسەر خاکى خۆمان دەژین.
هەرچەند بە فەرمانى وەزیرى دادى عێراق بڕیار بوو تەلبەندکردنى سنورەکە رابگیرێت، بەڵام وەک ئەوەى دانیشتوى گوندەکە ئاماژەى پێدەکەن، گاڵتەیان پێکراوە، چونکە ئەگەر وەزیر وەزیر بێت، چۆن بەڵێندەرێک پێشێلى بڕیارەکەى دەکات.
ماوه‌یه‌كه ته‌ڵبه‌ندكردنى سنوورى نێوان عێراق و ئێران كێشه‌ى زۆرى له ناوچه سنوورییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تیش گه‌رمیان، دروستكردووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى رووبه‌رێكى زۆرى خاكى هه‌رێم به هۆى ته‌ڵبه‌ندكردنه‌كه‌وه به‌لاى ئێران‌دا ده‌چێت.
پێداچوونه‌وه: وریا فەتاح