"رێگه‌ناده‌ین زه‌وییه‌كانمان به‌ر ته‌ڵبەنده‌كه بكه‌وێت"
دانیشتووانی گوندی چوارکڵاو له دژى ته‌ڵبه‌ندكردنى سنووره‌كان گردبوونەوە
964+
میلاد جه‌لال – گه‌رمیان
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دانیشتووانی گوندی چوارکڵاو لە ناحیەی قۆرەتوو سەر بە ئیدارەی گەرمیان، لە دژی تەڵبەندکردنی سنوری گوندەکەیان، بۆ دیاریکردنی سنووری نێوان عێراق – ئێران، گردبوونەوە.
محه‌مه‌د ساڵح، ئه‌نجومه‌نى ئه‌م گونده به 964ـى وت، ئه‌و شوێنه هی باب و باپیرانیانه و رێگه ناده‌ن ته‌ڵبه‌ندی بكه‌ن.
وتیشی “داواكارین له‌و سنووره‌دا زیاتر نه‌یەنه پێشه‌وه”.
ماوه‌یه‌كه ته‌ڵبه‌ندكردنى سنوورى نێوان عێراق و ئێران كێشه‌ى زۆرى له ناوچه سنوورییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تیش گه‌رمیان، دروستكردووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى رووبه‌رێكى زۆرى خاكى هه‌رێم به هۆى ته‌ڵبه‌ندكردنه‌كه‌وه به‌لاى ئێران‌دا ده‌چێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن