ئاهەنگێڕانى ئاردا گولەر دواى تۆمارکردنى یەکەم گۆڵ بە درێسى ریالەوە
چوار گۆڵیان کرد
ریال بە ئاسانى گرێکوێرەکەى بارساى کردەوە
وریا فەتاح
ریال مەدرید بە چوار گۆڵى بێ وەڵام سێڵتافیگۆى تێکشکاند و ئاردا گولەریش یەکەم گۆڵى بۆ مێرنگى تۆمار کرد.
لە یارییەکانى هەفتەى 28ـى لالیگاى ئیسپانیا و لە ناو یاریگەى سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ریال مەدرید میواندارى سێلتاڤیگۆى کرد و بە چوار گۆڵى بێ وەڵام میوانەکەى تێکشکاند.
ڤینیسیۆس جۆنیۆر گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و دوو یاریزانی سێلتاڤیگۆش دوو گۆڵیان بە هەڵە لە خۆیان کرد.
لە کۆتایى یارییەکەشدا، ئاردا گولەرى تورک یەکەم گۆڵى بە درێسى ریالەوە تۆمارکرد و کۆتایى بە کەرنەڤاڵى گۆڵەکانى ریال هێنا.
هەرچەندە سێلتاڤیگۆ بۆ بارساى رکابەرى ئەزەلى ریال، گرێکوێرەیە، بەڵام ریال مەدرید بەبێ سەرئێشە گرێکەى کردەوە و کۆى خاڵەکانى بۆ 69 خاڵ بەرز کردەوە و بە تەنتا لە پلەى یەکەمدا جێگیر بوو، جیاوازى خاڵەکانی لەگەڵ جیرۆنای رکابەری کردە حەوت خاڵ، کە ئەمەی دوایی لە پلەی دووەمە، هەروەها هەشت خاڵیش لە بارساى ریزبەندى سێیەم دوورە.