دیمەنێکی ناوبازاڕی سلێمانی - وێنە: 964
رێکارەکان چین؟
قایمقامیەتی سلێمانی رێکاری نوێی تەندروستی بۆ رەمەزان دەگرێتەبەر
ژووری هەواڵ
لە شاری سلێمانی بڕیارێکی نوێ بۆ ئەو شوێنانە دەرچوو کە لە مانگی رەمەزاندا کارەکانیان دەگۆڕن بۆ دروستکردنی شیرینی، بەگوێرەی بڕیارەکە دەبێت شوێنه‌كه و كارمه‌نده‌كانیش له فه‌رمانگه‌ی چاودێری ته‌ندروستی مۆڵه‌ت وه‌ربگرن و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10.3.2024، لە قایمقامی سلێمانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبونه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی رێكاره‌كانی پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان له مانگی ره‌مه‌زاندا كرد، بۆئه‌وه‌ی له‌رووی ته‌ندروستیی و نرخه‌وه چاودێری بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان بكه‌ن.
له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا، ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی رایگه‌یاند، “هه‌موو لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت و ته‌ندروستی و چاودێری بازرگانی و ئاسایش ده‌رچوون و چالاكییه‌كانیان زیاتر ده‌كه‌ن و رێگه ناده‌ین به‌هۆی مانگی ره‌مه‌زان و زۆربوونی خواستی هاوڵاتیانه‌وه نرخی خۆراك به‌رز ببێته‌وه و خواردن و شمه‌كی ناته‌ندروستیش به هاوڵاتیان بفرۆشرێت”.
د. ژیار بەهادین، نوێنەری ڤێتێرنەری لە قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا گەڕانەکانیان زیاتر دەکەن و بەیانیان، عەسران و شەوانیش دەرچوونیان دەبێت.
د. رزگار ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌ری خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئه‌و شوێنانه‌ی له مانگی ره‌مه‌زاندا پیشه‌كه‌یان بۆ دروستكردنی شیرینی ده‌گۆڕن، دەبێت مۆڵەتی تەندروستی دەربهێنن و هه‌ر بازرگان و ماركێت و خواردنگه‌یه‌ك سه‌رپێچی بكات به‌توندی رێكاری یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌گیرێته‌به‌ر.
“به‌وردی چاودێری كارگه‌كانی ئاو‌و كارگه‌كانی دروستكردنی شیرینی و شه‌ربه‌ت ده‌كه‌ین و رێگه ناده‌ین خواردن و خواردنه‌وه‌ی ناته‌ندروست بگات به هاوڵاتیان”، د. رزگار ئه‌حمه‌د وای وت.