بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

کۆمیسیۆن: ئەمڕۆ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران کۆتاییدێت و درێژناکرێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەڵێت، وادەکە درێژناکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10.3.2024، عیماد جەمیل، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و وادەکە درێژ ناکرێتەوە و لەگەڵ کۆتایهاتنی دەوام، ئەو پرۆسەیەش تەواو دەبێ.

بڕیار بوو رۆژی 5.3.2024 دوا وادە بێت بۆ نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری، بەڵام کۆمسیۆن پێنج رۆژی دیکەی درێژکردەوە تا 10.3.2024 مۆڵەت هەیە بۆ نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران.

پێشتر، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ی رایگەیاند، لەسەرەتای مانگی شوبات تا رۆژی 6ی ئادار، 109 هەزار و 18 کەس له سیستمی بایۆمەتریدا ناویان تۆمار کردووه، لەو ژمارەیە 54 هەزار و 199 کەس له هەولێر، 24 هەزار و 347 کەسیان له دهۆک و 30 هەزار و 472 کەس له سلێمانی بوون.

رۆژی 3.3.2024 سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکردوو، بڕیارە رۆژی 10.6.2024 ئەو پرۆسەیە بەڕێوە بچێت.

لیستى بەربژێرانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانى پەسە...

لیستى بەربژێرانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانى پەسەندکرا