964 سۆراغى كردووه
ئایا گونده‌كانى قڕناقا و پشتئاشان بێ كاره‌بان؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى ئه‌وه‌ى كه ماوه‌ی مانگێكه كاره‌باى هه‌ردوو گوندى قڕناقا و پشتئاشان له سنوورى بنارى قه‌ندیل تێكچووه و، چاكنه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی سۆراغى 964 كاره‌باى ئه‌م دوو گونده به‌رده‌وامه.
له چه‌ند شۆساڵ میدیایه‌كی بنارى قه‌ندیل به‌ناوى دانیشتوانى ئه‌م دوو گونده وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ماوه‌ى زیاتر له ساڵێكه كاره‌باكه‌یان كێشه‌ى هه‌یه و ماوه‌ى مانگێكیشه كاره‌باكه‌یان بڕاوه.
964 ئه‌م پرسه‌ى گه‌یانده نه‌هرۆ عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ناوده‌شت له سنوورى قه‌زاى پشده‌ر و، ره‌تیكرده‌وه كه كاره‌باى ئه‌م دوو گونده نه‌بێت.
وتیشی “وه‌ك هه‌ر گوندێكی دیكه‌ى سنووره‌كه‌یان كاره‌باى قڕناقا و پشتئاشانیش هه‌یه و به‌رده‌وامه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ته‌نیا كێشه له كاره‌باى ماڵێك هه‌بووه، ئه‌ویش قابلۆی هێڵى سه‌ره‌كی ئه‌و ماڵه به‌هۆكارى سروشتییه‌وه زیانى به‌ركه‌تووه، وتیشی “به‌زووترین كات بۆیان چاكده‌كرێته‌وه”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 له سنوورى بنارى قه‌ندیل 56 گوند هه‌ن و ته‌واوى ئه‌م گوندانه‌ش خاوه‌نى كاره‌باى نیشتمانین.