مانگێکی دەوێت

ئەمریکا رێڕەو بۆ غەزە دەکاتەوە


ئەحمەد مستەفا

رۆژی شەممە 9.3.2024، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا “سێنتکۆم” رایگەیاند، یەکەم ئامێری پێویست بۆ دامەزراندنی دەرچەیەکی کاتی و گەیاندنی هاوکاری بە غەزە لە رێگەدایە.

ئەمەش دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا وتی، سوپای ئەمریکا دەست دەکات بە دامەزراندنی بەندەرێک لە خاکی غەزەدا کە بتوانێت بارێکی گەورەی خۆراک و پێداویستییە پزیشکییەکانی زۆر پێویست بە خەڵکی زیانلێکەوتوو بگەیەنێت.

“سێنتکۆم” ئاماژەی بەوەکردووە، کەشتییەکەی سوپای ئەمریکا جەنەڕاڵ فرانک ئێس بیسۆن کە بەلەمێکی پاڵپشتی لۆجستیکییە، لە بنکەی هاوبەشی لانگلی-یوستیس لە ڤێرجینیا بەڕێکەوتووە و لە رێگادیە بۆ رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

بەپێی بڵاوکراوەکانی فەرماندەی سێنتکۆم بێت، بێسۆن یەکەم ئامێری دامەزراندنی دەرچەی کاتی هەڵگرتووە، تا لە رێگەیەوە هاوکارییەکان بگەیەنن، تۆڕی CNN نوسیویەتی، رزگاربوون رەنگە کەمێک دوور بێت، چونکە بەرپرسانی پنتاگۆن رۆژی هەینی رایانگەیاندووە، پێشبینی دەکەن دروستکردنی ئەو دەرچەیە، لانیکەم مانگێک یان دوو مانگ بخایەنێت، بۆ دروستکردن و بە تەواوی کارپێکردن، بۆ ئەوەش پێویستی بە هەزار کارمەند دەبێت بۆ تەواوکردنی