بایرن خەریک بوو ددانەکانی لەدەست بدات!

964+

سۆما حەکیم زادە

ئەلفۆنسۆ دەیڤس، بەرگریکاری یانەی بایرن میونشن لە یاری بەرامبەر ماینز تووشی پێکان بوو و خەریک بوو ددانەکانی لەدەست بدات.

بایرن میونشن لە یاریی هەفتەی 25ی خولی ئەڵمانیدا ڕووبەڕووی یانەی ماینز بووەوە و بە نمایشێکی بێبەزەییانە و یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی 8 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە میوانەکانی بردەوە.

لە خولەکی 14ـى یارییەکەدا، بەهۆى بەرکەوتنى لەگەڵ کاپتنى تیمەکەى دەیڤس یاریگای جێهێشت و دووان لە ددانەکانى شکان.

دەیڤس، لە ستۆری ئینستاگرامی خۆی وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە و پشتڕاستی کردەوە کە دوو ددانی سەرەوەی چەناگەی شکاوە.

تۆخێل بایرن میونشن جێدەهەڵێت و یاریزانێكی ریال مه‌دری...

تۆخێل بایرن میونشن جێدەهەڵێت و یاریزانێكی ریال مه‌دریدیش دەبێت بە موسوڵمان