AP
نزیکەی سێ ملیۆن ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا دراوە بە خەڵک
دەشڵێت، ھیچ رێکارێک ناگرنەبەر ئەگەر ببێتە بارگرانی بۆ کاروکەسابەتی ھاوڵاتی و ھەموکات چاودێری دۆخی ھەموو نەخۆشیەکی گواستراوە دەکەن. بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزیر، لە ھەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 931 ھەزار ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا بە ھاوڵاتیان دراوە، هەرکەسێک ژەمێک یان دوو ژەم. لەم رۆژانەدا، وەزارەتی تەندروستی بڕیارێکی دەرکرد سەبارەت بە سەرھەڵدانی جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە چین، ھەر کەسێک لەو وڵاتەوە سەردانی ھەرێمى كوردستان بکات، داوای پشکنینی پێشوەختی ڤایرۆسی کۆرۆنای لێدەکرێت.