دوو کەسی تێدا بووە
ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا هایلۆکس لە نزیک پیرەمەگرون سووتا
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێک لە نزیک ناحیەی پیرەمەگرون سووتا و خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە دەڵێت، کەسی تێدا بریندار نەبووە.
ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیۆتا هایلۆکس بووە و لە کاتی روودوەکەدا دوو کەسی تێدا بووە، بەڵام سەلامەتن و هیچیان لێ نەهاتووە.
بەرهەم عەبدوڵا، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بە 964ی راگەیاند، هۆکاری گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی شۆرتی کارەبا بووە لە بزووێنەرەکەیدا، دواتر تەشەنەی کردووە و ئۆتۆمبێلەکەی بە تەواوی سووتاوە.
وتیشی، “خۆشبەختانە ئێمە هیچمان لێ نەهاتووە تەنیا زیانێکی مادی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکەم کەوتووە”.