نرخەکەی هۆکار بووە

لە قامشلۆ 10 رۆژە مریشک لە بازاڕدا نەماوە

964+
ئەحمەد مستەفا

بۆ دەیەمین رۆژ لەسەر یەک، مریشکی زیندوو لە بازاڕەکانی شاری گەرگێ لەکێ، لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستاندا نەماوە، و بازرگان و مریشک فرۆشەکان لەسەر نرخێک ناگەن بە رێککەوتن.

هۆکاری نەمانی مریشک دەگەڕێتەوە بۆ “ناکۆکی لەسەر نرخی نێوان لیژنەی دابینکردن و بازرگانەکان”.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان، نرخی هەر کیلۆ مریشکێکی زیندووی لە ناوچەی جەزیرە بە 26 هەزار لیرەی سوری دیاریکرد، بەجۆرێک کە نرخەکە سەربڕین و پاککردن و هەڵکڕوزانیش لەخۆ بگرێت.

فرۆشیارێک کە قسەی بۆ میدیای خۆجێی NorthPress کردووە، ئاماژە بەوە دەکات، ئەو ناکۆکییە “بۆ ماوەی زیاتر لە 10 رۆژە مریشکی لە بازاڕی شارەکە نەهێشتووە، دوای ئەوەی پێشتر کیلۆیەک بە 28 هەزار لیرەی سووری دەفرۆشرا”.

ئاشکراشی کرد، هۆکاری نەمانی مریشک لە بازاڕەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان، بەو پێیەی بازرگانان مەیلیان بۆ قۆرخکردنی بازاڕ لە مانگی رەمەزاندا زیاد دەکات، بۆ ئەوەی بە نرخێکی گرانتر بیفرۆشنەوە، بە مەبەستی زیادکردنی خواست لەسەریان لە مانگی رەمەزاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا دانیشتووان لەبری مریشکی زیندوو، مریشکی فەرەنسی بەکاردەهێنن، کە هەر مریشکێکی بە 35 هەزار لیرەی سووری دەفرۆشرێت، لەکاتێکدا کیلۆیەک مریشکی سەربڕدراو لە دوکانەکانی بە 43 هەزار دەفرۆشرێت.

بۆردومانەکەی تورکیا یەک بوتڵ غازی کردووە بە 30 دۆلار

بۆردومانەکەی تورکیا یەک بوتڵ غازی کردووە بە 30 دۆلار

هەوڵێک هەیە رۆژئاوا غازی هەرێمی کوردستان هاوردەبکات

هەوڵێک هەیە رۆژئاوا غازی هەرێمی کوردستان هاوردەبکات