بۆریی ئاوی دوکان - سلێمانی - وێنە: 964
بۆرییە چاکراوەکە لێچوونی هەیە
تا 24 کاتژمێری دیکە ئاو بە چەند گەڕەکێکی سلێمانی ناگات
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
دوای شکانی بۆری ئاوی دوکان – سلێمانی تیمەکان بۆرییەکەیان چاکردوەتەوە، بەڵام دوای چاکردنەوەی جارێکی دیکە لێچوونی هەبووە و بۆ ماوەی 24 کاتژمێر چەند گەڕەکێک بێ ئاو دەبن.
ئەمڕۆ هەینی 8.3.2024، بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە 964 وت، لە چەند رۆژی رابردوودا بۆری ئاوی دوکان-سلێمانی شکا و چاککرایەوە، بەڵام ئەم بەیانیە لێچوونی هەبووە، بۆیە بەناچاری کارکردنی تیمەکانمان تێیدا دەستی پێکردووەتەوە.
باسی لەوەشکرد، بەهۆی ئەو لێچونەوە وێستگەکەیان کوژاندووەتەوە و لە هەوڵی چارەسەرکردنیدان.
ئەوەی خستەڕوو، چاکردنەوەکەی نزیکەی 24 کاتژمێری پێدەچێت و هەریەکە لە گەڕەکەکانی قڕگە و فەرمانبەران و سەروەری و کوردسات بێ ئاو دەبن.
بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی ئەوەشی وت، هۆکاری لێچوونەکە پێدەچێت بەهۆی ئەو بارانە زۆرەوە بووبێت، کە خاکی ژێر بۆرییەکە “فشەڵ” بوبێت و بۆرییەکە دەرچوبێت، ئێستا تیمەکان سەرقاڵی چاکردنەوەن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا