ئەو پیاوەی لە پێناو پاراستنی ژناندا گیانی سپارد

لە رۆژی جیهانیی ژناندا 964 لە ماڵی نەقیب محەمەدە

964+
رێژوان مامە – سلێمانی

نەقیب محەمەد، ئەو ئەفسەرەی بەهۆی بەدواداچوون بۆ کەیسی ژنێک کە سکاڵای تۆمار کردبوو تەقەی لێکرا و گیانی بەخشی، 964 لە هەشتی مارسدا کە رۆژی جیهانیی ژنانە چووە ماڵەکەی و هاوژین و دایکی دوواند.

هاوژین و دوو منداڵەکەی لە هەمان ئەو ماڵە دەژین کە نەقیب محەمەد وەک لانەیەک بۆ خێزانەکەی پێکی هێنابوو، شۆخان شەریف، هاوژینی نەقیب محەمەد بە 964ی وت، هاوسەرەکەی ئەفسەرێکی دڵسۆز بوو بۆ بەڕێوەبەراییەتیەکەی و باوکێکی دڵسۆز بووە بۆ منداڵەکانی، هەروەک داکۆکیکەرێکی سەرسەختی مافی ژنان بووە.

بە قسەی هاوژینی، نەقیب محەمەد کۆلێژی یاسا و رامیاری تەواو کردبوو و دەیتوانی وەکو هاوڕێکانی ببێت بە پارێزەر، بەڵام لەبەر ئەوەی بڕوای بە مافی ژن بوو داکۆکی دەکرد لە مافی ژنان، بەوهۆکارەش ئەو رێگەیەی هەڵبژارد و هەر لە پێناو ئەو ئامانجەش گیانی بەخشی.

“لە رۆژی هەشتی مارسدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ رۆحی پاکی نەقیب محەمەدی هاوسەرم دادەنەوێنم کە لە پێناو شکۆی ئافرەتێکی هەڕەشەلێکراو گیانی بەخشی و هیوای زوو چاکبونەوە بۆ کاک ئارام دەخوازم، کە ئەویش زۆر بە سەختی بریندار کرا، هەموو کات رێزم هەیە بۆ ئەو قوربانییە گەورەیە و ماندووبوونی هاوسەرم” شۆخان شەریف وای وت.

شەوێکی مانگی 12ـی 2021 نەقیب محەمەد و ژمارەیەک لە هاوڕێکانی بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بەدوای سکاڵای ژنێکدا دەچنە گەڕەکی تانجەرۆ، لەوێ تەقەیان لێدەکرێت و نەقیب محەمەد گیان لەدەستدەدات و سێ هاوکاریشی برینداردەبن، دوای دوو ساڵ و 10 دانیشتنی دادگا، دادگا سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژی سەرەکی دەرکردوو و سزای زیندانی هەتاهەتاییشی بۆ دوو کەسی تر کە هاوکاری تاوانەکە بوون دەرکرد.

شۆخان شەریف وتیشی، “دادگا نمونەیەکی جوانی لە سەروەری یاسا تۆمارکرد، کە مافی گێڕایەوە بۆ تاوانلێکراونی ئەو دۆسیەیە، ئەگەر تاوانباران ئەو سزایە نەدرانایە ئەوا دوور نەبوو کاری لە ئەدا و دڵسۆزی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکردایە، ئێمە لە سەرەتاوە وتمان مەفرەزەکە بۆ جێبەجێکردنی یاسا چوون و هەر بە رێکارە یاساییەکانیش مافمان وەربگیرێتەوە”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

یەکێک لە بریندارانی کەیسی نەقیب محەمەد هاوژینەکەی جێی...

یەکێک لە بریندارانی کەیسی نەقیب محەمەد هاوژینەکەی جێیهێشتووە