بۆ خێزانه‌كان ئاساییه، به‌ڵام به‌مه‌رج
له بارزان بازرگانیكردن به گوڵ و گیاى به‌هاره قه‌ده‌غه‌كرا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ناحیه‌ى بارزان، بازرگانیكردن به گوڵ و گیا به‌هاریه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌كرا، به‌ڵام خێزانه‌كان ئازاد كران كه گیاى به‌هاره بۆ خواردنى خۆیان به‌كاربهێنن.
ئه‌م بڕیاره له لایه‌ن به‌تالیۆنى ژینگەپارێزی بارزان ده‌ركراوە، كه ئه‌ركیان پاراستنى ژینگه‌ى ئه‌م سنووره‌یه.
ملازم سدیق حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌تالیۆنه‌كه به 964ـى وت، به‌هۆى بازرگانیكردنى خه‌ڵك به گوڵ و گیاى به‌هارییه‌وه، رێژه‌یه‌كی زۆرى ئه‌و گیا و گوڵه له‌ناوچوونه، بۆیه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنیان داوه.
وتیشی “بۆ خێزانه‌كان ئاساییه گیاى به‌هاره بۆ خواردنى خۆیان به‌كاربهێنن، به‌ڵام به‌مه‌رجێك له ره‌گه‌وه هه‌ڵینه‌كێشن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وانه‌ى كارى بازرگانیكردن به گوڵ و گیاى به‌هارییه‌وه ده‌كه‌ن گوێ به تێچوون و شێواندنى ژینگه ناده‌ن به رێژه‌یه‌كی زۆریش ئه‌و گیایه له ره‌گه‌وه هه‌ڵده‌كێشن.
به‌تالیۆنه‌كه له رێگه‌ى مه‌فره‌زه‌كانییه‌وه چاودێرییه‌كى تووندى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته داناوه و به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنیش ده‌ڵێت، له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا نزیكه‌ى پێنج كه‌سیان ده‌ستگیركردووە كه بازرگانیان به گیاى به‌هاره‌وه ده‌كرد.
وتیشی “ئه‌وانه‌ى بۆ بازرگانیكردن به‌و گیایه له‌م سنوورە ده‌بیندرێن هیچیان خه‌ڵكی بارزان نین، به‌ڵكو هه‌موویان خه‌ڵكى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م سنووره‌ن”.