964 سۆراغى كردووه

به‌نداوه‌كه‌ى سنوورى چه‌مچه‌ماڵ چاككرایه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دواى ئه‌وه‌ى له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو به‌هۆى بوونى گرفتێك له‌ به‌نداوى گوندى هه‌شه‌زینى سنوورى چه‌مچه‌ماڵ، ئاوێكی زۆر له‌ به‌نداوه‌كه‌ به‌فیڕۆ ده‌چوو، به‌پێى سۆراغى 964 ئێستا به‌نداوه‌كه‌ چاككراوه‌ته‌وه‌ و بێ كێشه‌و گرفته‌.

له‌په‌یوه‌ندیه‌كدا رەمەک ره‌مه‌زان قایمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به‌ 964ـى وت، كێشه‌ى به‌نداوه‌كه‌ شكانى قوفڵى یه‌كێك له‌ ده‌رگاكانى بوو و ببووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى ئاوێكی زۆرى له‌به‌ر بڕوات.

وتیشى “ئێستا قوفڵه‌كه‌ى چاككراوه‌ته‌وه‌ و كێشه‌ى نه‌ماوه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كارى چاككردنه‌وه‌كه‌ى ئاسان نه‌بووه‌، چونكه‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ كرێن و وه‌ستایه‌كی تایبه‌تى بۆ براوه‌ بۆ چاككردنه‌وه‌ى.

به‌قسه‌ى قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ گومان ده‌كرێت ئه‌و قوفڵه‌ ده‌ستكارى كرابێت بۆیه‌ وایلێهاتووه‌.

له‌كاتى دروستبوونى كێشه‌ له‌و به‌نداوه‌، خه‌ڵكی گوندى هه‌شه‌زینى سۆشیاڵ میدیاكه‌یان، داوایان كردبوو هه‌رچی زووه‌ به‌نداوه‌كه‌ چاكبكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ئه‌نجامى به‌فیڕۆچوونى ئاوه‌كه‌ى له‌ وه‌رزی هاویندا كێشه‌یان بۆ دروست نه‌بێت.`

له‌ مانگى حوزه‌یرانى ساڵى رابردووش گرفتێك له‌ یه‌كێك له‌ ده‌رچه‌كانى ئه‌م به‌نداوه‌ دروست ببوو، دواتر له‌لایه‌ن تیمێکی تەکنیکی لە بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکانی سلێمانی ، چاره‌سه‌ركرا.

بەنداوی گوندى هەشەزینی ده‌كه‌وێته‌ سنوورى ناحیەی سەنگاو و له‌ساڵى 2010 له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دروستكراوه‌.

قەراخ بەنداوی دهۆک بووەتە زبڵخانە و کەس خۆی لێ ناکات بە...

قەراخ بەنداوی دهۆک بووەتە زبڵخانە و کەس خۆی لێ ناکات بە ساحێب