هەورە بروسکە لەکاری خستبوو
دوای 17 رۆژ فەرمانگەی كارتی نیشتمانی قوشتەپە کێشەی نەما
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
دوای 17 رۆژ لە وەستانی هێڵى ئینتەرنێتى ئەو ئامێرەى مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان دەنێرێت بۆ بەغداد لە فەرمانگەی كارتی نیشتمانی قوشتەپە، ئەمڕۆ کێشەی نەما و ئیدی لەمەوبەدوا کارەکان رایی دەکەن.
رۆژی 18.2.2024 شەپۆلێکی بارانی بەهێز و هەورە بروسکە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بەو هۆیەوە ئامێری سەرەكی دابینکردنی ئینتەرنێتی فەرمانگەی كارتی نیشتمانی قەزای قوشتەپە بە هەورە بروسكە سوتا.
عەقید یوسف ناسح بەڕێوبەری كارتی نیشتمانی قوشتەپە بۆ 964 وتی، لەرێگەی ئەندازیاری بەرێوبەرایەتی كارتی نیشتمانیی هەولێر ئامێرەكە چاكراوەتەوە، ئەمرۆ بەتەواوی چاكرایەوە هاوڵاتیان دەتوانن لەكاتژمێر 2 ئێوارە تاوەكو 5ی ئێوارە كارتەكانیان وەرگرنەوە
بەوتەی بەڕێوبەری كارتی نیشتمانی قوشتەپە، بەرلە تێكچوونی ئەو ئامێرانە رۆژانە مامەڵەی زیاتر لە 100 كەس بەڕێ دەكرا.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی