کریستیانۆ رۆنڵدۆ
شەوى رابردوو دۆڕاندى
رۆناڵدۆ بە تەماى گەڕانەوەیە
964+
سۆما حەکیم زادە
هەرچەندە شەوى رابردوو یارى چونى قۆناغى هەشتى جامى ئاسیاى بە عەینى ئیماراتى دۆڕاند، بەڵام رۆناڵدۆ چاوەڕێى گەڕانەوەیە و دەڵێت، لەیاریگاى خۆیان سەرکەوتن تۆمار دەکەن.
لەگەڵ دەستپێکى یارییەکەى شەوى رابردوى عەینى ئیماراتى و نەسرى سعودى، 15 هەزار هاندەر کە تەواوى کورسییەکانى یاریگایان پڕکردبوویەوە بۆ بینینى رۆناڵدۆ هاتبوون، بەڵام وەک پیشەیى هەمیشەیى بە ناوهێنانى مێسى، هاواریان دەکرد و دەیانویست دۆن توڕە بکەن.
یارییەکە لە بەرژەوەندى ملیاردێرەکانى ئیمارات کۆتایى هات، بەڵام لە دواى کۆتایى هاتنى یارییەکە رۆناڵدۆ بە ئاماژەکانى هاندەرانى عەین لە یارى گەڕانەوە ئاگادار دەکاتەوە کە دەتوانن بردنەوە تۆمار بکەن، جگە لەوە یەکێک لە یاریزانانى عەین نوسیویەتى،”رۆناڵدۆ پێى وتوم لە یارى گەڕانەوە لێتان دەبەینەوە”.