بۆ هەڵبژاردن

دەرگاى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتییەکان کرایەوە

964+

وریا فەتاح

لەمڕۆوە، حزب و لایەنە سیاسییەکان ئەوانەى لە عێراق و هەرێم مۆڵەتى وەزارەتى ناوخۆیان پێدراوە، دەتوانن دوو دوو یان زیاتر هاوپەیمانێتى دروست بکەن، هەر ئەمرۆش کۆتا رۆژى تۆمارى بایۆمەترى دەنگدانە.

هەرچەندە پێشتر چەند جارێک لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراقەوە، تۆمارى بایۆمەترى دەنگدا درێژکرایەوە، بەڵام ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ ئەو هاوڵاتییانەى تا ئیستا خۆیان تۆمار نەکردووە.

بەپێى قسەى ئامانج عەزیز،بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە بە 964ـى وتووە،”لەمڕۆوەـ تا رۆژى 14.3.2024، دەرگاى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتى سیاسى بۆ هەڵبژاردنەکە دەکرێتەوە وهەر دوو لایەن یان زیاتر دەتوانن لە چوارچێوەى هاوپەیمانێتییەکدا خۆیان تۆمار بکەن”.

هەڵبژاردنى ئەمجارەى پەرلەمانى کوردستان جیاوازترە و بەپێى بڕیارەکانى دادگاى فیدڕاڵى کە لەسەر یاساى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان دەریکردووە، هەرێمى کوردستانى کردووە بە چوار بازنەى هەڵبژاردن کە پێشتر یەک بازنە بووە.

هاوکات، کورسییەکانى پەرلەمانى کوردستانى لە 111 کورسییەوە کرد بە 100 کورسى و کۆتایى پێکهاتەکانى هەڵوەشاندەوە.

بڕیارە رۆژى 10.6.2024، هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجام بدرێت.

هەڵبژاردنەکە بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانە و پێشتر پێنج خولى پەرلەمانى بە هەڵبژاردن پێکهێنراوە.

تائێستا 75 لەسەدى دەنگدەرانى سلێمانى تۆمارى بایۆمەتریا...

تائێستا 75 لەسەدى دەنگدەرانى سلێمانى تۆمارى بایۆمەتریان ئەنجامداوە