دەبی هەبی

شەمشەمە کوێرە بەڵایە یان سوودی هەیە

964+

ژووی هەواڵ

بە ئەمر و ئیرادەی خوا شکڵ و شێوەی بە نەوعێکە لێی ئەترسین، ئەوەندە قسەی خراپی لەسەر کراوە هەرچی بەڵای ئەم دنیایە دەیخەینە ملی ئەو، خۆ ئەو داماوە ناتوانێت جوابیش بداتەوە.
شەمشەمە کوێرە تاکە ئاژەڵی شیردەرە کە دەتوانێت بفڕێت، لە شەویشدا دەبینێت، بەڵام بێگومان بۆ بینین پشت بە چاوە بچکۆلەکانی نابەستێت.

بۆ بینین پشت بەو لەرەلەرانە دەبەستێت کە وەک سیستەمی رادار کار دەکەن.

راستە شەمشەمە کوێرە هۆکار بووە بۆ بڵاوبوونەوەی ئەنواع و ئەشکال نەخۆشی، بەڵام یەک دنیا سوودیشی هەیە.

سەروو 1100 جۆر شەمشەمە کوێرە هەن، ئەمانە هۆکاری هەرە باشن بۆ راگرتنی هاوسەنگی ژینگەیی، چونکە بەشێکی باشیان مێشوولە دەخۆن، هەندێکیان لەسەر ماسی دەژین و هەندێکی تریان میوە دەخۆن و هەشیانە لەسەر خوێن دەژین، ئەمە بەحیساب خراپەکەیانە.

دەبی هەبی

دەبی هەبی" بەرنامەیەکی نوێی 964"