چییان کردووە؟

گوندێکی سنووری دهۆک دەرگایان بەڕووی گەشتیاراندا داخست

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

گوندی پیرمیسی سەر بە ناحیەی زاویتە لە گەشتیاران توڕەن و بڕیاریان داوە نەهێڵن رووبکەنە ناوچەکەیان، ئەنجومەنی گوندەکەش دەڵیت، گەشتیاران داریان بڕیوە و زبڵ و خاشاکیان فڕێداوە.

بەهۆی جێگیربوونی کەشوهەوای چەند رۆژی رابردووی ناوچەکە، گەشتیارێکی زۆر روویان لە گەلی کورتکێ و دەشتاییەکانی پیرمیس لە سنووری دهۆکدا کرد، لەلایەن چەند گەشتیارێکەوە دارێکی تەمەن سەروو 60 ساڵی بڕاوەتەوە ئەمەش ناڕەزایەتی خەڵکی گوندەکەی لێکەوەتەوە.

داود سلێمان موختاری گوندی پیرمیس بە 964ـی وت، بەشێک لەو گەشتیار و هاوڵاتییانەی سەردانی ناوچەکەیان دەکەن هیچ گوێیان بە ژینگەی ناوچەکە نەداوە و داریان سووتاندووە و زبڵ و خاشاکی زۆریان فڕێداوە، بۆیە بڕیاریانداوە چیتر قبوڵ نەکەن گەشتیار بچێتە سنووری گوندەکەیان.

وتیشی، لە وەرزی سەفرە و سەیراندا نزیکەی چوار هەزار ئۆتۆمبێل روو لەو ناوچانە دەکەن، نازانن کێ ئەو کارانە دەکات و پێشتریش ئاویان لە عەمبارەکانی ئاوی گوندەکە بردووە، بەڵام رێز لەو کەسانە دەگرن کە بەبێ زیان دێنە ناوچەکەیان.

گوندی پیرمیس سەر بە ناحیەی زاویتەیە لە پارێزگای دهۆک و ئێستا زیاتر لە 25 ماڵ تێیدا نیشتەجێن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سووتانی دارەکە دەرگای گوندەکەی بە رووی گەشتیاران داخس...

سووتانی دارەکە دەرگای گوندەکەی بە رووی گەشتیاران داخست