ئەو خواردنگەیەی لەلایەن قایمقامیەتی سلێمانی داخراوە. وێنە:قایمقامیەتی سلێمانی.
38 کیلۆ گۆشتیش دەستیبەسەردا گیرا
خواردنگەیەک لەسەر فرۆشتنی گۆشتی بەستوو بە فرێش داخرا
964+
ژووری هەواڵ
خواردنگەیەک لە شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی لەسەر فرۆشتنی گۆشتی بەستوو بە گۆشتی فرێش داخرا، قایمقامیەتیش دەڵێت، لەنێو خواردنگەکە دەستیان گرتووە بەسەر 38 کیلۆ گۆشتدا.
ئەمڕۆ دووشەممە 4.3.2024، قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو گۆشتەی لەنێو خواردنگەکە دەستیبەسەردا گیراوە به‌رواری به‌سه‌رچونی به‌سه‌ره‌وه نییه،لیبڵێکی له‌سه‌ر نییه و سه‌رچاوه‌كه‌ی نادیاره.
“به‌هۆی ساغكردنه‌وه‌ی گۆشتی به‌ستوو له خوارده‌مه‌نیه‌كانیدا و فرۆشتنی به نرخی گۆشتی فرێش به هاوڵاتیان، لیژنه‌ی قایمقامیەت چێشتخانه‌ی دان دۆك داده‌خات”، قایمقامیەتی سلێمانی وا دەڵێت.
خواردنگەکە فێڵی له هاوڵاتیان و كڕیاره‌كانی كردووه، بۆیە دادەخرێت و ته‌واوی ئه‌و گۆشته‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌رییه‌وه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
نخی کیلۆیەک گۆشتی بەستوو نزیکەی 10 بۆ 12 هەزار دینارە، بەڵام ئەو گۆشتەی کە لە نێوخۆ هەیە و بە گۆشتی فرێش ناسراوە، نرخەکەی دەگاتە 20 هەزار دینار بۆ کیلۆیەک.