لە دەگمەنەکانی جیهانن

سێ وشتری دوو کۆپەڵەدار لە هەولێرن

رێباز خدر – هەولێر

پەیامنێری 964 چووەتە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر و باسی وشتری دوو کۆپەڵە دەکات، کە لە هەموو جیهان دا کەمتر لە 500 دانەی ماون، لەو ژمارەیان سێ دانەیان لە کوردستانن.

وشترەکان دەگمەنن، پەڕەکانیان شۆڕن و دوو کۆپەڵەیان هەیە، هەر گەشتیار و سەردانیکارێکی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر بچێت بۆ لایان دەتوانێ، خواردنە رووەکییەکانیان پێ بدات، بەتایبەت کاهوو.

کێشی وشترەکان، نزیکەی 700 کیلۆ دەبێت و ئەو سێ وشترە لە ساڵی 2019 هێنراونەتە هەرێمی کوردستان و لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر دانراون.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا