هاندەر ئامادە دەبن؟
تانەی یانەی دهۆک سەری نەگرت و یارییەکەی گواسترایەوە زاخۆ
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
تانه‌ی یانه‌ی دهۆك له سزای دارایی و گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كی بۆ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی سه‌رینه‌گرت، یاریی داهاتووشی له یاریگه‌ی زاخۆ ئه‌نجامده‌دات.
دوای ئەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سزای بە بڕی 10 ملیۆن دینار خستە سەر یانەی دهۆک و یارییه‌كیشی برده ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كه‌ی، یانەی دهۆک تانەی لە بڕیارەکەی دا، بەڵام تانەکە رەتکرایەوە و بڕیاری سزایەکە وەکو خۆی ماوەتەوە.
ئه‌مه پاش ئه‌وه هات یانەی کەربەلا سکاڵای لەسەر یانەی دهۆك کرد، كه گوایه هانده‌رانی دهۆك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر یاریزانانی یه‌ده‌گی یانه‌ی كه‌ربه‌لا له یاریگه‌ی دهۆك، له‌و یارییه‌ی كه له 20.2.2024 ئه‌نجامدرا.
شڤان محه‌مه‌د، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک بە 964ی وت، “تانه‌مان له بڕیاری سزادانی یانه‌كه‌مان گرت، به‌ڵام ره‌تكرایه‌وه، هه‌روه‌ها یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر یانه‌ی كاره‌با گواسترابووه‌وه یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر، به‌ڵام یاریگه‌كه نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه، بۆیه هه‌وڵمان دا یارییه‌كه بۆ یاریگه‌ی زاخۆ بگوازینه‌وه و ئه‌مڕۆ ئێواره فیدراسیۆنی عێراق بڕیاری دا یاریی داهاتووی دهۆك به‌رامبه‌ر كاره‌با له یاریگه‌ی زاخۆ بكرێت”.
“تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە سەبارەت به ئامادەبوونی هاندەران له یارییه‌كه‌دا، له سزاكه‌شدا باسی هانده‌ران نه‌كراوه، بەڵام نازانین بڕیاری دیكه لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقه‌وه ده‌درێت یان نا”، شڤان محه‌مه‌د وای وت.
یانه‌ی دهۆك ئێستا له ریزبه‌ندیی چواره‌می خولی ئه‌ستیًره‌كانی عێراقه و 27 خاڵی هه‌یه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا