جۆرجینا وه‌ڵام ده‌داته‌وه
كه‌ی رۆناڵدۆ واز له یاریكردن ده‌هێنێت؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وا دیاره رۆناڵدۆ ئیشی كه‌وته ده‌ست ده‌ستگیرانه‌كه‌ی و هیچی له‌ده‌ست نه‌ماوه، ئه‌وه‌تا جۆرجینای ده‌ستگیرانی ئاشكرای ده‌كات رۆناڵدۆ كه‌ی واز له یاریكردن ده‌هێنێت.
جۆرجینا له رۆژانی رابردوو له هه‌فته‌ی نمایشی جلوبه‌رگ له پاریس به‌شداریی كرد و جلێكی نمایشكرد، كه ناو و ژماره‌ی درێسی رۆناڵدۆی له‌سه‌ر بوو.
پرسیار له جۆرجینا كراوه رۆناڵدۆ تا كه‌ی له یاریكردن به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌ویش به جۆرێك به خۆبه‌زلزانییه‌وه ده‌ڵێت، رۆناڵدۆ ساڵێك یان ئه‌وپه‌ڕی دوو ساڵی دیكه‌ی له‌به‌رده‌مه و ئیتر وازده‌هێنێت.
به پێی قسه‌كه‌ی جۆرجینا بێت، رۆناڵدۆ له دوای كۆتاییهاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕ له 2025 واز له یاریكردن ده‌هێنێت.