ماڵی لە سەقزە

کۆڵبەرێک کوژرا و هاوژین و سێ منداڵی جێهێشت

964+
ئەحمەد مستەفا

لە سنوری هەنگەژاڵەی بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێکی دانیشتووی شاری تیکاب کە باوکی سێ منداڵە، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە روویداوە، کۆڵبەرەکە ناوی عەلی زەرغامی یە تەمەنی 52 ساڵە.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا گەیشتووە بە ژووری هەواڵی 964 دەردەکەوێت کۆڵبەرەکە، لەسەر دوو دار پاڵخراوە و و لەلایەن کۆڵبەرەکانی هاوڕێیەوە گواستراوەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 3.3.2024، ئەرسەلان یارئەحمەدی، سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە 964ی وت، ئەو کۆڵبەرەی کوژراوە ماڵی لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لەدوای خۆی هاوژین و سێ منداڵی لەتەمەنی (22، 15، 12 ساڵی) بەجێهێشتووە.

بە قسەی ئەرسەلان یارئەحمەدی بێت، ئەو کۆڵبەرەی کراوەتە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و پاش ئەوەی کە گوللە بەر سکی کەوتووە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، عەلی زەرغامی خەڵکی گوندی ساریباغی سەر بە شاری تیکابە، بەڵام ماڵی لە شاری سەقز بووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو، لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی کانوونی دووەمی 2024، لانی کەم چوار کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و 63 کۆڵبەریش برینداربوون.

زیاتر لە 20 ئەسپی کۆڵبەران بە فیشەک کوژران

زیاتر لە 20 ئەسپی کۆڵبەران بە فیشەک کوژران

کۆڵبەرێک بە تەقەى راستەوخۆ کوژرا

کۆڵبەرێک بە تەقەى راستەوخۆ کوژرا