پابەندی بڕیارێک نەبوون

ژمارەیەک بارهەڵگر لە سەیدسادق غەرامەکران

964+
ئەحمەد مستەفا

لە قەزای سەیدسادق، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەلایەن هاتوچۆی قەزاکەوە غەرامەکران، ئەوەش بە هۆکاری ئەوەی پابەندی پارککردنی ئۆتۆمبێلەکانیان نەبوون لە دەرەوەی کۆڵان و گەڕەکەکانی قەزاکەدا.

غەرامەکان بە دوو جۆر بوون، وەستانی ناو کۆڵانەکان بە 15 هەزار دینار و وەستانی قەدەغە بە 30 هەزار دینار.

تائێستا هاتوچۆی قەزاکە داتای سەرجەم غەرامەکانی نەکردووە، بەڵام بە وتەی خۆیان بێت دەستکردن بە غەرامکردن پاش سێ هەفتە لە بڵاوکردنەوەی ئاگادار کردنەوەی شۆفێران بووە، بە هۆکاری ئەوەی ماڵان لەناو کۆڵانەکانی قەزاکەدا گلەیی و گاندەی زۆریان هەیە و نابێت ئۆتۆمبێلەکانیان بوەستێنن.

ئەمڕۆ شەممە 2.3.2024، موقەدەم ئاکۆ کەمال، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سەیدسادق بە 964ی وت، دوو گەڕاج کراونەوە لە گوندی قاینەجە و ناوچەی پیشەسازی، پابەندی بەدی دەکرێت، ئەوەی بەلای ئێمەوە مەبەست بێت، دوورخستنەوەی مەترسییە لە ناو کۆڵانەکان و نیگەرانی خەڵکیش کۆتایی بێت.

بارهەڵگرەکانی سەیدسادق نابێت لە کوچە و کۆڵانەکان پارک ...

بارهەڵگرەکانی سەیدسادق نابێت لە کوچە و کۆڵانەکان پارک بکرێن

بەوتەی ئەو، زۆرێک لە بارهەڵگرەکان ئێستا لە گوندەکانی دەوروبەری قەزاکە، یان لە دەرەوەی سەنتەری شار ئۆتۆمبێلەکانیان پارک دەکەن.

دەربارەی غەرامەکانیش، موقەدەم ئاکۆ کەمال وتی، ئێمە پێمان خۆش نییە غەرامەی کەس بکەین، بەڵام ناچارییە و لە پێناو پابەندکردنی شۆفێرەکانە.

ئەو گەڕاجەی لە گوندی قاینەجە ئامادەکراوە مۆڵەتی لایەنە ئیدارییەکان هەیە، دوو پاسەوان و کامێرای چاودێری بۆ دابینکراوە، بەرهەم ناوگردانی، سەرپەرشتیاری گەراجەکە بە 964ی وت، پێنج بۆ شەش کەس پەیوەست بوون بە هێنانی بارهەڵگر بۆ ناو گەڕاجەکە، ئەوەی تێبینی کراوە خەڵک زیاتر ئۆتۆمبیلەکانیان دەبەنە گوندەکان.

بە قسەی سەرپەرشتیاری گەراجەکە بێت، گەراجەکە شوێنی مانەوەی هەزار و 300 بارهەڵگری تێدا دەبێتەوە، مەزەندە وایە کۆی قەزاکە نزیکەی دوو هەزار بارهەڵگری تێدا بێت، بۆ هەر یەک مانگ وەستان لە گەراجەکەدا لە نێوان 15 هەزار بۆ 30 هەزار دینار لە هەر شۆفێرێک وەردەگیرێت بە پێی قەبارەی بارهەڵگرەکە.

له‌سەر دانانی مۆلیدەیەک لە سەیدسادق داوای یاسایی لەسە...

له‌سەر دانانی مۆلیدەیەک لە سەیدسادق داوای یاسایی لەسەر شارەوانی تۆماردەکرێت

فەرمانگەی کارەبای سەیدسادق دوا مۆڵەت دەداتە خاوەن باخ ...

فەرمانگەی کارەبای سەیدسادق دوا مۆڵەت دەداتە خاوەن باخ و ڤێلاکان