لە کەرکوک

چوار برا بەر چەقۆ دران

964+

کاروان ساڵحی  -کەرکوک

درنگانێکی شەوی رابردوو لەگەڕەکی شۆڕجە – رەشیداوە چەند گەنجێکی هاوڕێ و هاوتەمەنی یەکتر  دەبێتە شەڕیان، بە هۆیەوە چوار برا بەچەقۆ بریندار دەکرێن.

سەرچاوەیک لە بنکەی پۆلیسی ئازادی بە 964ـی وت، ئەو گەنجانە چەند کەسێکیان تیادا بووە سەرخۆش بون و بەهۆی سوعبەتکردنەوە دەبێتە شەڕیان و پەلاماری چوار برا دەدەن لە هاوڕێکانی خۆیان و بە چەقۆ برینداریان دەکەن و پاشان سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کراون،

وتیشی، چەند کەسێکیش لە شەڕکەرەکان دەستگیرکراون.

موفەق عەلی کارمەندی تەندروستی لە نەخۆشخانەی ئازادی بە 964ـی وت، درەنگانێکی شەو بریندارەکان گەیشتنە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ کرا و سێ لە بریندارەکان نەخۆشخانەیان جێهێشتوە، ئەوەی دیکە بڕیارە ئەمڕۆ هەینی نەخۆشخانە بەجێبهێڵێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

زانیاری زیاتر لەسەر شەڕەچەقۆکەی سلێمانی

زانیاری زیاتر لەسەر شەڕەچەقۆکەی سلێمانی