بۆ ماوەى 24 کاتژمێر

جارێکى تر تونێلى دەربەندیخان دادەخرێت

964+

وریا فتاح

بەهۆى تێکچوونى ئاوەڕۆى تونێلەکە، جارێکى دیکە تونێلى دەربەندیخان دادەخرێت و بۆ ماوەى 12 کاتژمێر هاتووچۆى پێدا ناکرێت.

بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى دەربەندیخان، ئاگادارى شۆفێران دەکاتەوە کە کاتژمێر 8:00ـى بەیانى رۆژى شەممە تا کاتژمێر 8:00ـى بەیانى رۆژى یەکشەممە، تونێلى دەربەندیخان دادەخرێت.

هۆکارى داخستنى تونێلەکە بە مەبەستى نۆژەنکردنەوەى ئاوەڕۆى ناو تونێلەکەیە، وەک ئەوەى هاتووچۆى دەربەندیخان باسى کردووە، جارى پێشوو کە نۆژەنکرایەوە بۆ ماوەى سێ کاتژمێر تونێلەکە داخرا و ئەوەش واى کرد بەیاشى وشک نەبێتەوە و دووبارە تێکبچێتەوە.

بەپێى ئاگادارییەکە، لەماوەى ئەو 24 کاتژمێرەدا کە تونێلەکە دادەخرێت، رێگە بە هیچ بارهەڵگرێک نادرێت کە شاخى بەرانان بەکار بهێنێت.

رێگاى شاخى بەرانان، رێگەى جێگرەوەیە و کاتێک تونێلى دەربەندیخان دادەخرێت، شۆفێران ناچارن ئەو رێگەیە بەکار بهێنن.

كه‌مێك پێش ئێستا تونێلی ده‌ربه‌ندیخان كرایه‌وه‌

كه‌مێك پێش ئێستا تونێلی ده‌ربه‌ندیخان كرایه‌وه‌