ترێندی هەفتە
پەرواز حسێن لە نەخۆشخانەیە و سەمیرەش گۆرانی بۆ جوانێ دەڵێ
964+
پەری ساڵح
هەفتەیەکی گەرمی هونەری و پڕ چالاکی بوو، یادی لەدایکبوون و کلیپی نوێ و هۆڵی وەرزشی و گۆرانی گشتی تێکەڵاو بوو بوو.
سەمیرە کارزان و ئاریاس جاڤان بەرهەمی نوێیان بڵاوکردەوە و حەمید عوسمانیش لە 964ەوە ئاشکرای کرد بەمزوانە دوێتێک لەگەڵ هاوسەرەکەی بڵاودەکاتەوە.
گۆرانیەک ترێندینی عەرەبی تێپەڕاند و بووە جیهانی، دوای یەک مانگ لە بڵاوکردنەوەی 50 ملیۆن بینەری لە چەناڵی یوتوب تێپەڕاند، گۆرانیەکە لەلایەن گۆرانیبێژی میسری تامر عاشوراوە وتراوە
گۆرانییەکی حەسەن زیرەک لەلایەن خانمە گۆرانبێژێکی سۆشیال میدیاوە بەناوی شەنگار رەزا، دوای کەڤەرکردنەوەی هەرا دەنێتەوە و دەبێتە ترێندی گەرمی سۆشیال میدیا، هەندێک دەڵێن جەلابی بە هەڵە وتووە جەلادە هەندێکیش دەڵێن وانیە.