بزانه هۆكاره‌كه‌ى چییه؟
بڕیاری وه‌ستانى هاتوچۆ له ده‌روازه‌ى باشماخ هه‌ڵپه‌سێردرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كه‌مێك پێش ئێستا كۆمارى ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند كه بڕیارى وه‌ستانى هاتوچۆى گه‌شتیاران بۆ مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ، هه‌ڵپه‌ساردووه.
كاتژمێرێك پێش ئێستا، بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویكرده‌وه، له ئه‌مشه‌و پێنجشه‌مه‌وه هاتوچۆى گه‌شتیاری له ده‌روازه‌كه‌یان راده‌گیرێت به‌هۆى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له كۆمارى ئیسلامی ئێران.
كۆمه‌ڵگه‌كه كه‌مێك پێش ئێستا، هه‌ڵپه‌ساردنى ئه‌م بڕیاره‌ى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، هاتوچۆى گه‌شتیاران ئاسایی ده‌بێت.