حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە
سووتەمەنی لە نەخۆشخانەکانی غەزە نەماوە
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عدوان لە باکووری غەزە دەڵێت: بەهۆی تەواوبوونی سووتەمەنی نەخۆشخانەکەمان لە ئەمڕۆوە لە خزمەتگوزاری وەستا، وتیشی چەندین نەخۆش و بریندارمان بەم هۆیەوە گیانیانلەدەستداوە.
ئەمینداری گشتی فیدراسیۆنی کۆمەڵگەی مانگی سوور و خاچی سوور رایگەیاند: ئەو هاوکارییانەی کە دەچنە ناو کەرتی غەزە، پێداویستی زیاتر لە دوو ملیۆن کەس دابین ناکات.
ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە راگەیاندراوێکیدا دەڵێت: لە بەرژەوەندی هیچ کەسێک نییە بۆ ماوەیەکی کاتی ئاگربەست بکرێت، دواتر دووبارە دەست بە شەڕ بکەنەوە بێ ئەوەی دیلەکانیش ئازاد بکەن.
ماڵپەڕی بلومبێرگ لە زاری ئیهود ئۆلمێرت سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل رایگەیاند: ئیسرائیل رووبەڕووی لێکەوتەی ترسناک دەبێتەوە ئەگەر هێز بنێرێت بۆ رەفەح، وتیشی پێویستە هێزی سەربازی لە کەرتی غەزە بکشێنێتەوە.
بەرپرسی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی حەماس دەڵێت: سوپای ئیسرائیل ترسناکترین تاوانی ناسراوی مرۆڤایەتی لە رووی کوشتن و قڕکردن و ئاوارەبوون لە کەرتی غەزە ئەنجام دەدات.