ناوی راهێنەرێک هاتووە
کێ دەبێتە راهێنەری بارسا؟
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بابه‌تی راهێنه‌رێكی نوێ بۆ بارسێلۆنا، وه‌ك بابه‌تی چوونی ئێمباپێ بۆ ریال مه‌درید، ناخۆشی كردووه و هه‌ر رۆژه‌ی راهێنه‌رێك ده‌بێته تۆپ ستۆری ئه‌م بابه‌ته.
له نوێترین زانیاریی رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، سیمۆنی ئینزاگی، راهێنه‌ری ئینته‌رمیلانی ئیتالی، یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و راهێنه‌رانه‌ی بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی چاڤی هێرناندێز به‌ربژێره.
سه‌رچاوه‌كه ده‌لێت، ئینزاگی به‌ربژێرێكی به‌هێزه بۆ بارسێلۆنا، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی گه‌یانده یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی رابردوو.
به‌ڵام هه‌ر به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌م كاره‌ی بارسا ئاسان نییه، چونكه چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌وره له ئینگلته‌را، چاویان له‌وه‌یه ئینزاگی بكه‌نه راهێنه‌ری تیپه‌كانیان.